AP ١٤٠٢ خەرمانان ٩ ١٣:٢٨

لە کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی سوننە؛

رەئیسی: ئۆممەتی ئیسلامی گەورەترین لەمپەڕە لە بەرانبەر ئیستکباردا

رەئیسی: ئۆممەتی ئیسلامی گەورەترین لەمپەڕە لە بەرانبەر ئیستکباردا

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی سوننە رایگەیاند کە ئۆممەتی ئیسلامی گەورەترین لەمپەڕە لە بەرانبەر ئیستکباردا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام رئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی سوننەی وڵات کۆبووەوە.

رەئیسی وتی: بۆ من و هاوکارانم زۆر پڕبایەخە کە قسەی ئێوە ئازیزان ببیسین کە قسەی دین و کێشەکانی خەڵک دەکەن.

وتیشی: خاڵی هاوبەشی هەموومان ئەمەیە کە دەبێ بیر لە یەربەرزی و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بکەینەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: دوای شەڕی جیهانیی دووەم و دوای تێکشکانی سۆڤییەت، نیزامی چەوسێنەری تەنیا لەمپەڕێک کە لە بەردەم‌ خۆیدا دەیبینی موسڵمانانی یەکگرتوو بوو.

جەختیشی کرد: ئیستکبار بە پڕوپاگەندەی میدیایی و دروست کردنی گرووپە تەکفیرییەکان بۆ خوێنڕژاندنی موسڵمانان و سووکایەتی بە پیرۆزییەکان بە تایبەت بە پێغەمبەری ئیسلام و کتێبە ئاسمانییەکان دژی موسڵمانان کاری کرد.

یەکگرتوویی و یەکڕیزی ئوممەتی ئیسلامی ئەرک و ستراتێژی هەموو موسڵمانانە.

جەختیشی کرد؛ پێشکەوتنی ئوممەتی ئیسلامی لە هەر کوێ جیهات بن بەستراوە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی موسڵمانانەوە.

لە بارەی بەرخۆدان لە ناوچەکەش وتی: ئێستا رەوتی بەرخۆدان دەستی باڵای هەیە لە گۆڕەپانەکەدت و باسی سازش و خۆبەدەستەوەدان سەبارەت بە فەلەستین کۆتایی پێهاتووە.

وتیشی: تا دوێنێ باس لە هێرش بۆ سەر ئێران دەکرا بەڵام ئێستا ئیدی پەلاماردانی ئێران لە ئەدەبیاتی چەوسێنەران دا نەماوە.چونکوو ئێرانی ئەمڕۆ بەهێزە.

News ID 47156

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha